لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی #هەپەگە# لەدژی سوپای تورک لە برادۆست و #جولەمێرگ#، هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران.
کەمێک لەمەوبەر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانی لەدژی سوپای تورکی ئاشکراکرد.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا گەریلاکانمان چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، دوێنێ کاتژمێر 02:20 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی ئەڤدلکۆفیی برادۆست چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە، کاتژمێر 04:10ی پاشنیوەڕۆ گەریلاکانی یەژاستار لە گردی لێلکانی برادۆست چالاکییەکی دیکەیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی سوپای تورک کوژران.
هەپەگە هەروەها ئاشکرایکرد: دوێنێ کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە لەسەر گردی کۆردینەی سەربە چەلێی جولەمێرگ دوو چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییانەدا سەربازێک کوژرا و گورز لە پێگەکانی سوپای تورک درا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش کاتژمێر 07:30 خولەک لەسەر گردی شەهید ڕەحیمی گەڤەر چالاکییەی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: ڕۆژی 21ی ئایار کاتژمێر 06:00ی ئێوارە لە پیلموری سەربە دەرسیم لەدژی زرێپۆشێکی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران و دووانیش بەسەختی برینداربوون، 22ی ئایار کاتژمێر 11:00ی نیوەڕۆ هەر لەو ناوچەیە چالاکییەکی بەقەناس ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا.[1]
#24-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,075 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!