$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هاووڵاتییەکی تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی شاری #نەغەدە#، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان لە نزیک شەقامیسەردار ڕۆحیی نەغەدە گیانی لە دەست دا. بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە هێزە ئینتزامییەکان لە کاتی ڕاودوونانی قاچاغچییەکان تەقەیان کردووە، کە گوللەیەک وەبەر چاوی ئەو هاووڵاتییەی کەوتووە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12، هێڵێ ئنتەرنێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە باشووری کوردستان وەستێنرا.[1]
- تۆمارکردنی قەوارەسیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو 7ی مانگی داهاتوو کات بۆ لایەنە سیاسییەکان هەیە خۆیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول تۆمارکەن.[4]
- سەرۆکی شارەوانی #هەڵەبجە# ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ ئەو وادەیەی کە دابومان بە لایەنە سیاسییەکان بۆ لێکردنەوەی پۆستەر و ڕیکلامەکانی هەڵبژاردن کۆتایی هات، هەر لایەنێکی سیاسیش پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرینەبەر.[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەمزووانە #فەرهاد پیرباڵ# ئازاددەکرێت.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- مانگرتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لەدژی خراپیی باری گوزەران و گرانیی نرخی کاڵا و پێداویستیەکان، بۆ ڕۆژی شەشەم لە چەندین شاری گەورەی ئێران بەردەوامە و تادێت فروانتر دەبێت.[3]
- دوویەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا- تەژەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە پاریس بەڕێوە چوو. لە کۆی 13 مەجلیسی ژنان وکۆمینان لە پاریس زیاتر لە 100 ئەندام بەشداری کۆنگرە بوون.[5]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,560 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!