دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانی و گومان لەو دەرئەنجامانە بڵاوبۆوە، ئێمەش وەکو #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە شێوەیەکی فەرمی لە بەیاننامەی مەکتەبی سیاسیماندا ڕامانگەیاند کە لە دەرئەنجامەکان گومانمان هەیە و غەدرێکی زۆریش لە پارتی کراوە، بۆیە بۆ ڕەواندنەوەی کۆی گومان و نارەزاییەتییەکانی لایەنەکان بە باشی دەزانین کۆمیسیونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی یاسادا کاری پێویست ئەنجام بدات.
ئێستاش بابەتی دەرئەنجامەکان بووەتە ئاڵۆزییەکی زۆری ڕاگەیاندنەکان و هەر کەس و لایەنێک بە شێوازێک شرۆڤەی دەکات و بەئاقارێکدا قسەی لەسەر دەکا، بۆیە و لە ڕوانگەی هەست بە بەرپرسیارییەتی و بە خەمەوە بوونی پاراستنی سەقامگیری و ڕەواندنەوەی گومانەکان، هەر بریارێک بدرێت بە ڕێگای یاسایی بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست و بۆ مەبەستی گێرانەوەی متمانەی لایەنە سیاسییەکان و دەنگدەران، ئێمە بە باشی دەزانین و تەئیدی دەکەین.
شایەنی باسە بریاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە تەنیا دەرئەنجامەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک ئیلغا دەکاتەوە، ڕەت دەکەینەوە و بە بریارێکی سیاسی دەزانین...
هەروەها لە پێناوی چارەسەری کێشە و ڕەواندنەوەی گومانەکان و زیاتر ئاڵۆز نەکردنی بارودۆخەکە، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین کە بە ڕێگای دەستووری و یاسایی هەنگاوی بۆ بهاوێژێ.
محمود محمد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
#30-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,835 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!