لە کانتۆنی #عەفرین#ی داگیرکراو، ڕفاندنی هاوڵاتیان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی کورد ئیدی دیاردەشی تێپەڕاندوە و ڕۆژانە لە هەڵکشانێکی زۆر مەترسیدار دایە. سەربازان و چەتەکانی تورکیا وێڕای ڕفاندن و دەستدرێژیەکەش هاوڵاتیان دەڕفێنن و بێسەروشوێنیان دەکەن و دەستیش بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگرن.
بە گوێرەی زانیاری بەدەستخراو لە ناو کانتۆنی عەفرینەوە، تەنها لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، 3 هەزار و 295 هاوڵاتی کورد لەلایەن سوپای تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتەکانیەوە ڕفێندراون، کە 30 یان ژنانی دووگیان بوون و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.
ڕاگەیەندرا، تا ئێستا چارەنوسی ڕفێندراوەکان نادیارە و هەندێک سەرچاوەش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتە داگیرکەرەکەی تورکیا ئاشکرایان کردووە، ڕفێندراوەکانی عەفرین بەتایبەتی ژن و منداڵەکان وەک غەنیمەتی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و دابەش کراون بەسەر ئەندامانی تاقمە چەتەکانی سەر بە تورکیا.[1]
#03-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,152 car hatiye dîtin