ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتی- قەسەدە ئەمڕۆ دەربارەی پێشڕەوییەکانی شەڕڤانانی قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی قەسەدەدا هاتووە: شەڕڤانان لە دوو قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە، لە قۆڵی شەدادەوە 7 کم پێشڕەوییان کردووە و 4 گوند و 7 کێڵگەیان ڕزگارکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاشکرای کرد، کە لە گوندی کلێب لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا شەڕی سەخت ڕوویداوە، ژمارەیەک چەتە کوژراون و مۆتۆر سیکلێتی چەتەکانیش کراوەتە ئامانج.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە لە گوندی میرجان کێڵگەێەکی مین دۆزراوەتەوە و تیمە پسپۆڕەکانی قەسەدە دەستیان کردووە بە پووچەڵکردنەوەی ئەو مینانە، هەر لەو گوندەدا تونێلێکی چەتەکانیش دۆزراوەتەوە، لە شەڕێکدا کە لەو گوندە ڕوویداوە، 46 چەتە کوژراون کە چواریان سەرچەتە (ئەمیر) بوون، دوو شەڕڤانی قەسەدەش برینداربوون، کە لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا قەسەدە ڕایگەیاندووە: شەڕڤانان لە بەرەی هۆل-ی ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە، لەو بەرەیەشەوە شەڕڤانان 7،5 کم پێشڕەوییان کردووە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە: هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی 21 جار مۆڵگەی چەتەکانیان بۆردوومان کردووە، 47 جار تۆپبارانیان کردوون.[1]
#07-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,108 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!