نووسینی: گلێن ستێن هاوس
وەرگێڕانی: #عەلی ئەکبەر مەجیدی# [1]
دایکان و باوکان پێویستە ئەم هەنگاوانەی بگرنه بەر :
1 ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام و گونجاوو دوور لە ژاوەژاو بۆ منداڵەکانیان، چونکە ژینگەی ئارام ئارامی دەبەخشێ بەدڵ و مێشک....
بەتایبەت ژاوەژاواوی تەلەفزیۆن و کۆڕو مەجلیس و میوانی و.....
2 خۆپاراستن و دوربون لە هەموو باس و خواس و دەردەشەکردنی کێشەکانی خێزان بە بەرچاوی منداڵەکانیان....
بەتایبەت کێشەکانی نێوان ژن و مێرد و دایکان و باوکان.
3 پێویستە دایکان و باوکان هەوڵی جددی بدەن بۆ دروستکردنی متمانەبەخۆبوون لای منداڵەکانیان....
بۆ ئەم هەنگاوەش پێویستە دایکان و باوکان منداڵەکانیان:
- بەراورد نەکەن بە منداڵانی دیکەی دراوسێ یا خزم و دۆست و ناسراو....
- سەرزەنشت و سەرکۆنەیان نەکەن لە سەر هەندێ لەو هەڵانەی کە چاو داخستن لێیان باشترە.
- یارمەتیان بدەن لەدیاریکردنی ئامانجە گەورەکانی ژیانیان.
- پاداشتیان بکەن و هانیان بدەن نەک سەرکۆنەو سەرزەنشت!!...
- داواکاری زۆریان لێ نەکرێت و ئەرکی جۆراوجۆر بخرێتە سەر و دواتریش پێشبینی زۆر گەورەیان لێبکرێ!!!.
- دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوە و خوێندنەکەیان هەرچۆنێک بێت قەبوڵ بکرێت و بڕوبیانویان پێنەگیرێ.
4 پێویستە دایکان و باوکان زۆر کراوەبن لەگەڵ منداڵەکانیان و دەبێت ببنە هاوڕێ و برادەر بۆیان.