دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی کۆتاییهاتن بە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق ئامارەکانی سێ مانگی ڕابردووی کار و چالاکییەکانیان خستەڕوو، کە له و ماوەیەدا 20 کەسی سەرپێچیکاریان دەستگیرکردووە و 70 کیلۆ ماسیشیان لە ڕاوچییەکان سەندوەتەوە.
ڕائید سەردار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە 14/3/2018 بە فەرمانێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەستیپێکرد، تیمەکانمان بەردەوام چاودێری دەریاچەی سیروان و دارستانەکانیان کردووە، بەڵام لەم ماوەیەدا 20 هاووڵاتی سەرپێچیکارمان دەستگیرکردووە کە بڕی زیاتر لە 70 کیلۆ ماسییان پێبووە، هاوکات دەستیشمان گرتووە بەسەر بەلەمێک و ماتۆڕێکی ڕاوکردندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا لە 17/6 کۆتایی بە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی دەهات، بەڵام ئەمساڵ وادەکەی پێشخراوە بۆ 14/6، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە و ئەمەش کاریگەری خراپی کردوەتە سەر بەرهەمی ماسی لە دەریاچەکەدا و زەرەرمەندی یەکەمیش ئه و کەسانەن کە بژێوی ژیانیان لە سەر ڕاوە ماسییە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق ئەوەی وت لەگەڵ ئەوەی سنورێکی بەرفراوانمان لەبەردەستدایە و ئەرکێکی قورسیشمان لە ئەستۆدایە، بەڵام وەک پێویست هاوکاریمان ناکرێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە تەنها لەلایەن چەند کەسێکەوە نەبێت.[1]
#11-06-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,302 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!