ئاسنی سارد کوتانە
ئاسنگەر، کورەی هەیە بۆ تواندنەوەی ئاسن تاوەکوو بەپیاکێشان و پیاکوتانی بەئارەزووی خۆی شێوەی ئاسنەکە بگۆڕێت و ئەوەی گەرەکیەتی لێی درووستبکات، تا وەکوو گەرم نەکرێت ئاسنگەر ناتوانێت هیچ لە شێوەی ئاسن و پارچە شیشەکە بکات، چونکە تا بەیانی ئاسنگەر لەسەر دەزگاکەی بە کوتک و چەغماغەکەی پارچە ئاسنێکی سارد بکوتێت جگە لە هیلاک بوون و ماندووبوون و عارەقەی شین و مۆر هیچ سوودێک نابینێت، ئەم حاڵە لە دەربڕی کوردەواریدا هاتووە بۆ کەسێکی لامل و (ئینکار) نەیەوێت بسەلمێنێت، یان کارێک هیچ ئەنجامێکی نەبێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,582 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!