$باکووری کوردستان$
- بڕیاری ئازادکردنی #لەیلا گوڤەن#، پەڕڵەمانتاری #هەدەپە# دەرکرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە هێزێکی سەربازی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانن ڕایانگەیاند، لە شاری #شنۆ# هێرشیان کردووەتە سەر سێ بنکەی سەربازی سوپای پاسداران.[3]
- هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری تاران، دوو دەروێشی گونابادییان لەو شارە دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست. شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوی ئەمین عەلیزادە و جەلال مووسەوی دانیشتووی شاری #ئیلام# ڕاگەیەندراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی سوپای تورک بۆردوومانی گوندی دۆرهەلو لە سنووری #برادۆست#یان کرد و بەو هۆیەوە ئاگرێکی زۆر کەوتەوە و زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان گەیشتووە.[2]
- فڕۆکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە بە #داعش# بە هاوکاری دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق بۆردومانی چەند پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان کرد لە زنجیرە چیای #حەمرین# و ژماریەک لەسەرکردەی ئه و گروپە کورژان.[1]
- سکاڵای یاسایی دژی چەند کەسایەتییەکی تورکمان و عەرەب تۆماردەکرێت کە لە خۆپیشاندانەکانی بەردەم کۆمسیۆندا لەڕێگەی کەناڵی بەرەی تورکمانییەوە لیدوانیان دژی کورد داوە.[1]
- کچێکی کوردی ئێزدی بەناوی حەمدیا لە سووریا ڕزگارکرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی گەشتکردن بۆ تورکیا هۆشداری دا و ڕایگەیاند، کە مەترسییەکان لەو وڵاتەدا زیادیان کردوە.[2]