دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەپێی ئامارێکی #وەزارەتی کشتوکاڵ# و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بەهۆی تۆپبارانی بەردەوامی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێرانەوە لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا 37%ی دارستان و پاوان و ڕەز لە هەرێمی کوردستان سوتاون.
لە ئامارەکەدا هاتووە لە 1ی تەمموزی 2010 تاوەکو 1ی تەمموزی 2018، یەک ملیۆن و 31 هەزار و 290 دۆنم دارستان و پاوان و ڕەزی هەرێمی کوردستان سوتاون، هاوکات بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران 37%ی ڕێژەی دارستان و پاوانی هەرێم لەماوەی هەشت ساڵدا سوتاون.
حسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوانی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، تۆپبارانی ناوچەکانی کوردستان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە یەکێک لە مەترسییەکانی ژینگە و دارستانی هەرێم، چونکە تۆپبارانەکان زیانێکی گەورەیان لە هەرێم داوە.
وتیشی جگە له و هۆکارە کۆمەڵێک هۆکاری تریش هەن، لەوانە بەشێک لە هاووڵاتیان لەکاتی گەشت و سەیرانەکانیان پاشماوەی ئاگر جێدەهێڵن و دەبێتە هۆی سوتانی دارستان و پاوان، هەروەها بەشێکی تری سوتانەکان پەیوەندی بە دەستی ئەنقەستەوە هەیە.
مانەوەی پاشماوەکانی مین و تەقەمەنی لە ناوچە سنوورییەکان و تەقینەوەیان لە وەرزی گەرما و دابیننەکردنی پارەی پێویست بۆ پاراستنی دارستان و پاوان و ڕەزەکان، وایکردووە ساڵانە ڕێژەی سوتانی داراستانەکانی هەرێم زیادبکات.
بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی ئەوەی تۆمەتەکان سەلمێندراون نین، بۆیە زۆرجار لەلایەن بنکەکانی پۆلیسەوە ئه و کەسانەی ئازاد دەکرێن کە تۆمەتبارن بە سوتانی دارستان و پاوانەکان.[1]
#16-07-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,672 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!