دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەهۆی جیاوازی لە نرخدا لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی# بەبڕی زیاتر لە 38 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت لەسنوری پارێزگای سلێمانی کێڵگە پەلەوەرییەکان سەرجەمیان زیانیان پێگەشتووە بە بڕی 38 ملیار و 750 ملیۆن دینار.
وتیشی هەموو کیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پڕۆژەکان 2250 دینارە، ئەگەر مریشکی لێ نەمرێت، بەڵام لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا نرخ وا دابەزی کە بۆ هەر کیلۆیەک گەشتە 950 دینار.
ڕاشیگەیاند لەکۆی 683 پڕۆژەی پەلەوەر لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیانەکان کە کۆمانکردۆتەوە، 38 ملیار و 750 ملیۆن دینار بووە.[1]
#19-07-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,789 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!