بەڕێوەبەری گومرگەکانی پارێزگەی #کرماشان# ڕایگەیاند، لە چوار مانگی ڕابردوودا، حەوت هەزار و 22 تۆن لە هەموو جۆرەکانی دۆندرمە بە بەهای 23 ملیۆن و 752 هەزار و 450 دۆلار لە سنوورەکانی کرماشانەوە بۆ دەرەوە هەناردەکراوە.
ئەمەش لە چاو بەهار و هاوینی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 77% لە ڕووی بەها و 74% لە ڕووی قورساییەوە زیاتر بووە.
بەگوتەی خەلیل حەیدەری، بەرهەمی تەماتەش یەکێکی دیکە لەو بەرهەمانەیە لە پارێزگەی کرماشانەوە بە ڕێژەیەکی زۆر هەناردە کراوە و لە چوار مانگی ڕابردوودا لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، بەڕێژەی 146% لە ڕووی بەها و %101 لە ڕووی قورساییەوە زیاتر بووە.
هەروەها هەناردەی جۆرەکانی کیسەی پلاستیکی لە کرماشانەوە بۆ عێراق و باشووری کوردستان بە ڕێژەی 66% لە ڕووی بەها و 39% لە ڕووی قورساییەوە زیاتر بووە لە ساڵی ڕابردوو.
پارێزگای کرماشان سێ خاڵی سنووریی فەرمیی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە کە بریتین لە دەروازەی پەروێزخان و بازاڕچەکانی شێخ سەڵە و شۆشمێ.
لە دوو خاڵی سنووریشەوە پەیوەندیی لەگەڵ ناوچە عەرەبییەکانی عێراق هەیە، ئەوانیش بریتین لە دەروازەی خوسرەوی و بازاڕچەی سوماڕ.[1]
#07-08-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,948 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!