#نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایگەیاند، لە شەڕی 7 ساڵەی سووریادا 400 هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە، 5 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون و بە بڕی 388 ملیار دۆلاریش زیانی مادی بە سووریا گەیشتووە.
کۆمسیۆنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) کە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە، ئاشکرای کرد، لە جەنگی 7 ساڵەی سووریادا، بە بڕی 288 ملیار دۆلار زیانی مادی بە سووریا گەیشتووە.
کۆمسیۆنەکە ئه و زیانانەی بە ڕێگەوبان، بیناسازی و دامەزراوەکانی دیکە کەوتووە، بە 120 ملیار دۆلار خەمڵاندووە. هەروەها دەستنیشانی کردووە کە بەهۆی کەمبوونی بەرهەمهێنان، بە بڕی 268 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی ناوخۆیی سووریا گەیشتووە.
بە گوێرەی خەمڵاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی جەنگی سووریا هەتا ئێستا 400 هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە. نیوەی دانیشتوانی سووریا کە 22 ملیۆنە ناچار بووە ماڵ و واری خۆیان جێبهێڵن. لایەنی کەم 5 ملیۆن کەس ناچار بووە لە سووریا کۆچ بکات بۆ وەڵاتانی دیکە.[1]
#12-08-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,303 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!