ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە# دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلا لایەنی کەم 6 سەربازی تورکیای داگیرکەر کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدان. زانیاری بەرفرەوان دەربارەی ئه و چالاکییەکان وەهایە:
لە بارزان سەربازێک کوژرا
13ی ئاب\22ی گەلاوێژ کاتژمێر 18:20 لە هەرێمی بارزان-ی باشووری کوردستان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە ناوچەی تەپێ خوەدێ بوو، چالاکییەک ئەنجامدرا. گورزی توند لە سەنگەر و حەشارگەکانی سەر گردەکە درا و سەربازێکی دوژمن کوژرا. سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری جۆری سکۆرکسی کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە هەڵگرتنەوە.
چالاکیی دژ بە کاروانێکی سەربازی لە گەڤەر
هێزەکانی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) ئێوارەی هەمان ڕۆژ کاتژمێر 20:40، لە دژی کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە جۆلەمێرگەوە دەچوو بۆ ناوچەی گەڤەر، لە گوندی شێماش چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا دەستڕێژیی گولە لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە کرا و گورز لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کیرپی درا. ژمارەی ئه و سەربازانەی له و چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون ڕوون نەبوویەوە.
چالاکی لە دژی سەربازانی تورکیا لە باشووری کوردستان
14ی ئاب\23ی گەلاوێژ، هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لەسەر گردی شەهید مونزور-ی باشووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر گردەکە درا. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبوویەوە.
لە گردی عەلی شێر سەربازێک کوژرا
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 12:50، هێزەکانی یەژا ستار لە دژی سەربازانی سەر گردی عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
لە 2 قۆڵەوە لە سێرت چالاکی کرا؛ 4 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستا-دا، لە 14ی ئاب\23ی گەلاوێژ کاتژمێر 14 لە سوپای تورکیایان دا لەسەر گردی شەهید جانخورت لە ناوچەی هەرەکۆل-ی سێرت. لە 2 قۆڵەوە گورزی توند لە هێزەکانی دوژمن درا و 4 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە هەڵگرتەوە.[1]
#15-08-2018#