نووسینی: مایلز کوبلاند
وەرگێڕانی: شاناز ڕەمزی هیرانی
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
نووسەری ئەم کتێبە (مایلز کوبلاند)، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ئەمەریکا CIA و بەڕێوەبەری وێستگەیەکی ئه و دەزگایە بوە لە دیمەشق. کوبلاند ڕۆڵی لە شۆڕشەکەی (حوسنی زەعیم)دا هەبوو، پەیوەندییەکی پتەویشی لەگەڵ هەندێک کەسایەتی عەرەبیدا هەبوە. لە سەردەمی دەسەڵاتی سەرۆکی پێشووتری میسر (جەمال عەبدولناسر)، بە هەمانشێوە کوبلاند ڕۆڵی لە دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئێران دکتۆر (محەمەد موسەدەق)دا هەبوە. هەریەک لە جیمی کارتەر و ئەنوەر سادات هەوڵیاندا هەردوو فڕۆکەی بارمتەکانی ئێران ئازاد بکەن، بەڵام له و هەوڵەدا شکستیان هێنا و کوبلاندیش ئەو کاتە لەگەڵ ئەواندا کاریکردوە. ئه و نووسەرێکی بە توانایە و خاوەنی عەقڵییەتێکی مەزنە.
ئەم کتێبە باس لەو قۆناغە هەستیارانەی مێژووی جیهان و نیشتمانی عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دەکات، لە ڕوانگەی سیاسەتی دەرەوە و هەواڵگری ئەمەریکاوە. ئەم کتێبە توێژینەوەییەکی مێژوویی و شرۆڤەکاریی نییە، بەڵکو یاداشتنامەی کەسێکە، کە لەو ماوە هەستیارەدا ژیاوە و بەشدار بوە لە درووستکردنی بەشێک لەو ڕووداوانە و باسی زۆرێک لە بابەت و مەسەلە گرنگەکان دەکات، کە پێشتر کەس دەستی بۆیان نەبردوە. [1]
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,101 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!