لە مانگی ژانوویە هەتا مانگی سێپتامبری ساڵی 2018ی زایینییەوە، لە ئێران 216 هاووڵاتیی لە سێدارە دراون.
تۆڕی مافی مرۆڤی مانیتوورینگی ئێران لە ئینفوگرافیکێکدا بڵاوی کردووە، کە لە ماوەی 9 مانگدا، 216 هاووڵاتیی ئێرانی و کورد لە ئێراندا لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە ماوەی ئەو 9 مانگەدا، لانیکەم 10 زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی ڕامین حوسێنپەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، محەممەد سەلاس، کەماڵ ئەحمەدنژاد، ئەحەد شەباب، ناسر عزیزی، محەممەد و ئیسماعیل شەبەخش و حەیاتوڵڵا نوتی زەهی لە ئێراندا لە سێدارە دراون.
هەروەها لەو ماوەیەدا، 5 کەس کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە، لە کاتی دەسبەسەرکرانیان بە ناوەکانی ئەمیر حوسێنپوور جەعفەر، عەلی کازمی، مەحبووبە موفیدی، ئەبووڵفەزڵ چزانی شەرایی و زەینەب سکانوەند لرکانی لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە: لە مانگەکانی ژانوویە 17 کەس، فووریە 17 کەس، مارس 13 کەس، ئاڤریل 33 کەس، مەی 16 کەس، ژوویەن 17 کەس، جوولای 41 کەس، ئووت 30 کەس و سێپتامبر 33 کەس لە زیندانییەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون.
حوکمی لەسێدارەدان لە ئێراندا، نە تەنیا وەکوو سزا، بەڵکوو وەکوو ئامرازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات لە بەرانبەر ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران و کوردستان کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
بەپێی بڵاوکراوەکانی فەرمیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێران دووهەمین وڵات لە دوای چینە، کە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت و بە وڵاتێکی تەواو خراپ لە بوارەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت.[1]
#09-10-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,180 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!