بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکان لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە ئاگری سێ سەرباز کوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر 10:50 خولەکی پێشنیوەڕۆ لەسەر گردی لەیەکی سەربە #شەمزینان#ی جولەمێرگ چالاکییەکی بەقەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: سوپای تورک ڕۆژی 10ی ئۆکتۆبەر لە بازیدی سەربە ئاگری ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 11ی مانگ کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکانمان، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، میدیای تورک شەهیدبوونی دووان لە گەریلاکانمانی لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕاگەیاندووە، پێویستە ڕایگشتی ئاگاداربکەینەوە کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە.
لە کۆتاییشدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر 08:45 خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای ڕەشی سەربە زاپی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد.[1]
#13-10-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,029 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!