یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری #شنۆ# لە لایەن کەسانێکی هەلپەرەست، بە شێوەی نایاسایی بە تاڵان دەبرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، قەڵاتگەی حەسەن نووران کە بە یەکێک لە ئاسەوارە کۆنەکانی شاری شنۆ بە ئەژمار دێت، لە لایەن کەسانێکی هەڵپەرەستەوە، هەڵدەکەندرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ئەو کەسانە لە ڕۆژدا هەوڵی هەڵکەندنی ئەو شوێنەوارە میژوویی و کۆنە دەدەن و ناوەندە حکوومەتییەکانیش لەو پەیوەندییەدا، بێدەنگیان هەڵبژاردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: کەسانی هەلپەرەست تەنانەت دەستیان بە تەقە کردووە و هەڕەشیان لە خەڵک کردووە هەتا بتوانن بە ئاسوودەیی هەوڵی بە تاڵان بردن و لە ناوبردنی ئەو شوێنەوارە کۆنە بدەن.
هاووڵاتییان لە سەر ئەوە باوەڕن کە شوێنەوارە مێژووییەکان لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەی نایاسایی هەڵدەکەندرێت و لەو پەیوەندییەدا، ئیدارەی میراتە فەرهەنگییەکان هیچ پارەیەک بۆ پاراستنی ئەو شوینەوارە مێژووییانە تەرخان ناکات و هەروەها هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چاوەدێڕی بە سەر ئاسەوارە مێژووییەکان نییە.
بەپێی ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوەکان، ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە تایبەت هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان لە هەڵکەندن و بە تاڵان بردنی شوێنەوار و کەرەستە کۆنەکانی ئەو شوێنەوارانە لە ناوچەکانی کوردستاندا هەیە و لەگەڵ گرووپە مافیاییەکان لەو بوارەدا، هاوکاریان هەیە.[1]
#23-10-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,738 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!