#شەڕڤان#انی قەسەدە بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە، بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات، لە ئەنجامی ئەو پێشڕەوییانەدا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 37 چەتە کوژراون.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرار- قەسەدە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکاریی شەڕی نێوان هێزەکانیان و چەتەکانی #داعش#-یان، لە بەرە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ چەتەکان لە بەرەی باغۆز، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانان، شەڕڤانان وەڵامی چەتەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا 17 چەتە کوژران، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیش تێکشکێندرا و شۆفێرەکەشی کوژرا.
لە بەردەوامیدا قەسەدە، ڕایگەیاندووە: چەتەکان لە چەند خاڵی دیکەش هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانمان، شەرڤانان وەڵامی ئەو هێڕشانەشیان دایەوە و پاش تێکشکاندنی هێرشەکە دەستیان بەسەر چەک و جبەخانەی چەتەکاندا گرت، لەو شەڕانەدا چوار شەڕڤانمان شەهیدبوون.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە بەرەی حەجین: شەڕی قورس لەنێوان شەڕڤانانمان و چەتەکان ڕوویدا، لەو شەڕەشدا ژمارەیەکی زۆری چەتەکان کوژران و برینداربوون.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەو شەڕانەدا بەگشتی 37 چەتە کوژران و 13 بارەگایان تێکشکێندراوە، هەروەها نۆ خاڵیش لە دەستی چەتەکان ڕزگارکران، فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش 14 جار هێرشیان کردە سەر چەتەکان و بە 18 موشەک کردیاننە ئامانج.[1]
#25-10-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,375 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!