وەرگێڕانی: محەمەد کەریم
[حیکایەتەکانی ئۆشۆ قوڵن و حیکایەتی گوێ ئاگاردان نین]
حیکایەتەکانی ئۆشۆ، کتێبی چاپکراوی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە، کە پێکدێت لە حیکایەتەکانی ئۆشۆ و لەلایەن محەمەد کەریم ەوە بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.
وەرگێڕی کتێبەکە لە پێشەکیی کتێبەکە نووسیویەتی: ئەو کەسانەی ئۆشۆیان خوێندووهتەوە و ئاشنایەتییان لەگەڵ بیروبۆچوونەکانیدا هەیە، باش دەزانن کە ئۆشۆ هەمیشە لە کاتی محازەرەکانیدا بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی بیروبۆچوونەکانی بگەیەنێ، پشتی بە حیکایەت بەستووە و حیکایەتێکی گێڕاوەتەوە و لەو ڕێگهیەوە توانیویەتی ئەوەی مەبەستێتی لە زینهن و خەیاڵی موریدەکانیدا جێگیری بکات. من لە ساڵی (2012)وە، کە بە هۆی هەوڵی جوامێرانەی هاوڕێی ئازیز مەحموود شێرزادەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ ئۆشۆ پەیدا کرد. پێش هەموو شتێک حیکایەتەکانی ئۆشۆ سەرنجیان ڕاکێشام، بۆیە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر کتێبێکی ئۆشۆدا، کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووهتە (26) کتێب، بە قەڵەمی سوور دەستم کرد بە دەستنیشانکردنی حیکایەتەکانی ئۆشۆ. هەر لەو سەرەتایەشەوە بیرم لەوە کردەوە ژمارەیەک لەو حیکایەتانە وەربگێڕم و دواتر لە کتێبێکدا کۆیان بکەمەوە و چاپیان بکەم.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش کردووە: دەمەوێ خوێنەر لەوەش ئاگادار بێت کە ئەم حیکایەتانەی ئۆشۆ قووڵن و زۆر جار بابەتێکی ڕۆحیی قووڵ ڕوون دەکەنەوە، حیکایەتی گوێئاگردان نین! بۆیە پێویستە خوێنەر بە قووڵی و وردی بیانخوێنێتەوە و دەرکیان بکات. ئۆشۆ زۆر جار پێش ئەوەی حیکایەتەکە باس بکات، سەرەتایەک باس دەکات، یان لە کۆتاییدا هەندێ جار حیکایەتەکە ڕوون دەکاتەوە، من بەپێی پێویست زۆر جار ئەو سەرەتا و کۆتاییانەم هێشتووهتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر لەڕێی حیکایەتەکە و سەرەتا و کۆتاییەکەوە لە بیروبۆچوونی ئۆشۆ تێبگات و حیکایەتەکە بە مجەڕەدی وەرنەگرێت.
_____
ئەم کتێبە کۆمەڵێک حیکایەتی گرنگ و قوڵ لەخۆ دەگرن کە خوێنەران دەتوانن چەندین بیرکردنەوە و بابەتی گرنگی لێ هەڵهێنجن، لە کۆمێنت هاوڕێکانتان بانگهێشت بکەن تا ئەوانیش ئاشناببن بەم پەرتووکە گرنگە.
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,612 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!