لە ڕاگەیاندراوەکەی #هەپەگە#دا هاتووە.:
هێزەکانمان ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2018 / 14ی خەزەڵوەر لە کاتژمێر 11:15دا لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە شاخی تەپە سوور چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەکەدا گورزی قورس لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و 3 سەنگەری دوژمن تێکشکێنرا. ئەوەندەشی بۆ هێزەکانی گەریلا ڕوون بووەتەوە 2 سەربازی دوژمن لەو چالاکییەدا کوژراون. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکەی تۆپباران و هاوەنباران کرد.[1]
#07-11-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,738 car hatiye dîtin