زڕ هەر زڕەی لێوەدێ
زڕگوێز و زڕتولە و زڕدايک و زڕباوک و زڕبرا و زڕخوشک ئه و هەمووە زڕە لەپێش ئه و هەمووە ناوە گوزارشت لەوەدەکات بنچينەيی و ڕەسەن نين بەڵکو وەک دەستی دوو وان، جگە لەمانە زڕ پور و زڕخاڵ و زڕمام-يش دێنە ئاراوە، مرۆڤ لەدوای مناڵ ودايک وباوک و خوشک و برا و مام و پور و خاڵ و ئامۆزا و پورزا و تاد.... دێن، ئه و خۆشەويستيەی لەنێوان خوشک وبرای دايک وباوک يەکيدا هەيە لەنێوان خوشک وبرای دايک يان باوک جيادا نيە، ئەوانەی لەيەک هەناو هاتونەتە دەرەوە سۆزيان زياترە لەوانەی لە دوو هەناو هاتونەتە دەرەوە، يەک هەناو و دووباوکيش وەک يەک هەناو و يەک باوکی نيە، ئەگەر شيرت هەوری ساماڵی ڕابماڵێت ئەوا هەر بەچاوی زڕ لێت دەڕوانێت و بۆيە کە دوو خوشکی دايک يان باوک جيا يان دوو کوڕی باوک يان دايک جيا لێکتر نيگەران دەبن دەڵێن بەخوای(زڕ هەر زڕەی لێوە دێت) واتە هەست و سۆزی وەک ڕەسەن و بنچينە ولە يەک دايک وباوکی حەق نين.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 64 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!