نووسینی: محەمەد فەتحوڵڵا گولەن
وەرگێڕانی: دەستەی وەرگێڕانی #دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان#
لە ڕۆژگارێکی وادا دەژین کە پێویستە لە باسکردنی بابەتە ئیمانی و ئیسلامییەکاندا زیاتر گرنگی بە بۆچی بدەین وەک لە چۆن. ئەمەش بە ئەندازەی ئەو حەقیقەتانەی کە دەمانەوێت بە کەسانی دیکەی بگەیەنین، ڕاست و واقیعییە. هیچ ژیرییەکی ساغ و ویژدانێکی ڕوون کە توانای پێکهێنان(ترکیب)ی هەبێت -نەک تەنها پۆڵێنکردن(تصنیف)- ناتوانێت نکووڵی لەم ڕاستییە بکات. چونکە لەم سەدەمەدا زانست و فەلسەفە، هێزی پێشکەوتن و دۆزینەوە نوێیەکانی شارستانێتییان خستووەتە شوێنی خۆیان و، هێرشێکی ترسناکی بە تامی دۆزەخ دەکەنە سەر ئەو ئیمانە توبائاسایەی کە دەبێت ڕەگەکەی لە مێشکدا و، لق و پەل و میوە و بەروبوومەکانی لە دڵدا بن.
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,160 car hatiye dîtin