ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
نەدیم
لە تۆماری نەهاتی بەختی ئەزەل چ بکەم؟
لە چوونی ڕۆح و نەهاتی ئەجەل چ بکەم؟
بە غەیری تاڵی نەمدیوە دەوایە هەبێ بۆ دەردێ
کە مەی نەبێ لە شیرینی عەسەل چ بکەم؟
کە دی ڕەقیب شیعرم مەتحی جوانی یارە
وتی من غەزالم هەبێ لە ڕەوانی غەزەل چ بکەم؟
بە یارم وت کە دڵ جێتە فەرمووی تەماشا ئەم شێتە
لە بەیتی پڕ لە ئەحزان و خاپوور و بێ عەمەل چ بکەم؟
تەشریفت بێنە کەلامت تەبشیری بۆ مە هێنابێ
دەسا زوبە ئەجەل توخوا لەم ژینە بێ ئەمەل چ بکەم؟ [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,898 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!