بەڕێز گلی
خۆشحاڵم کە ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی نەتەوەیەکگرتووەکان خەڵاتت دەکات وەکو پێزانینێک بۆ کارەکانت وەکو پەیامنێرێک لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان. خەڵاتی ڕیکاردۆ ئۆرتێگا بۆ میدیای تەلەڤزیۆنی بەناوی ئەو ڕۆژنامەنووسەیە کە لەکاتی کارکردنی لە هاییتی گیانیلەدەستدا. ئەمە شەرەف و ڕێزلێنانێکە بۆ کارە نایابەکانت. شەرەفێک کە تۆ شایستەیت بەهۆی بەردەوامی و کۆڵندەدانت.
تۆ پابەندبوونی خۆت پشانداوە بۆ بابەتی عێراق بەتایبەتی لە شەڕی دژی #داعش# و قوربانی هەموو عێراقییەکان لەوانەش کورد. بە ڕاستی و وردبینانە بۆچوونەکانی بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکانت بۆ بینەر و خوێنەرەکانت گواستووەتەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو کورد لە سەرانسەری جیهاندا.
بەناوی خۆم و هەموو بەشەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە کار بۆ ئاشتی زیاتر و پێشکەوتن دەکەین، دەمەوێت پیرۆزبایی ڕاستەقینەت لێبکەم و پێزانینی و دەستخۆشیت زۆرت لێبکەن بۆ ڕووماڵی پرۆفێشناڵانەت بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، بەتایبەتی یۆنامی و بۆ ئەو ڕۆڵەی کە گێڕاوتە لە زیادکردنی تێگەیشتن لە کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لەگەڵ ڕێزم
یان کۆبیش
بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان
نیویۆرک
#04-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,448 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!