دۆست سەيری ڕەنگت دەکات دوژمن سەيری بەرگت دەکات
ئه و کەسەی کەتۆی خۆش دەوێت هەميشە سەيری ڕەنگ وڕووت دەکات کەم سەيری جل و بەرگ و پۆشتەوپەرداخ-يت دەکات، هەڵبەت ئەمەش لەناوەڕۆکدايە بۆيە ڕەنگ زەرديت هەست پێ دەکات و گەشی و دڵخۆشيت لەدەم وچاوتا دەخوێنێتەوە، بەڵام ناحەز و دوژمن کە چاوی پێت هەڵنايەت بەهيچ کلۆجێ ناتوانێ سەيری ناوچەوانت بکات تەنها سەيری ڕوخساری دەرەوەت دەکات و سەيری پۆشتەيی يان نا پۆشتەيەيت دەکات، ئه و خۆشەويستی نيە لەناخيدا بەرامبەرت بۆيە سەيری ناوچەوانت ناکات و ڕەنگی تۆ نابينێت هەرلە جل وبەرگەوە درکت پێ دەکات و دەتبينێ و دەزانێ هەبونيت يان نەبوون، بۆيە لەکوردەواريدا بەمەبەست ووتراوە(دۆست سەيری ڕەنگت دەکات و دوژمنيش سەيری بەرگت دەکات) واتە کە چويتيە شوێنی گشتيەوە جل و بەرگی جوان بپۆشە و کە دۆستەکانيشت بينی ڕەنگ وڕووت خۆش بکە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,304 car hatiye dîtin