هەزار ساڵ ئاو بڕوات لەڕۆخانە خۆيی نابێ بە بێگانە
لە ووراتی کۆيە وتراويشە(بۆ خەڵک ڕقم لێی نابێتەوە، بەس بۆ خۆم ڕقم لێ يەتی) واتە دۆست و خزم وخوێش ئەگەر ڕقيشت لێی بێتەوە تەنها بۆ خۆت ڕقت لێيەتی و بەرامبەر ناحەز ونەيارو دوژمن و بێگانە خۆشت دەوێت و بە بێگانەی ناگۆڕيەوە، ئەم ڕۆخانە سروشتيەی وڵاتی کوردان بووە بەبنەمای کۆمەڵێک پەند وئيديۆم و دەقی جوانی ئەدەبی و شاعيرانە کەچی ئەويش عاشقی کەناری ئارامی و دەريای بێ بنە و هەر دەڕوا و ناوەستێت هەرچەندە عاشقان کۆلاوکۆڵ دەيکەنە سەر ئاگری عەشقيان هەر ناشيان کوژێنێتەوە، دەيکەنە فرمێسکی چاويان و کڕيش دەبنەوە و دەيکەنە بەخت و دەچنە سەری وشکی دەکەن، بێمەنەتيشی دەکەن دەڵێن هەزار ساڵيتريش بڕوات هەر ئێمە خزمی خۆمان بە بێگانەی نادەين، ئەم ئيديۆمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خوێن نابێت بەئاو ئەوەی بەخوێن يەکبگرێتەوە بە هەزاران ساڵيش نەوە بکەوێتەوە هەر دڵ و خوێن بۆيەکتری دەبزوێت و ئەگەر گۆشتيشی بخوات ئەوا ئێسکی ناشکێنێت تاوەکو بژێتەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,561 car hatiye dîtin