$باکووری کوردستان$
- مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانی ئەوروپا، سەردانی #لەیلا گوڤەن# هاوسەرۆکی #کەجەدە#ی کرد، کە ماوەی 105 ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتندایە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پەرلەمانتارێکی ئیرلەندی سەردانی لەیلا گوڤەنی کرد=KTML_ImageCaption_End=
- سوپای تورکی داگیرکەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەنێرێتە گوندی مارینە-ی سەر بە ناوچەی نسێبین-ی مێردین. بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە گوندنشینان وەرگیراون، گوندەکە کە لە بناری چیای باگۆک هەڵکەوتووە لە لایەن 16 ئۆتۆمبێلی سەربازی و پۆلیسی، هەروەها 2 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەندین ئۆتۆمبێلی مەدەنی گەمارۆ دراوە.[4]
- پارێزگاری شاری #وان#، چالاکیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیی بە بیانووی (ئاڵۆزی) قەدەغە کرد.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی ئێران گروپێک لە کۆڵبەرانیان لە لەسەرسنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵەی #بانە# دایە بەر دەستڕێژی گوللە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە کۆڵبەرێک بەناوی 'غەریب تاجی' تەمەن 28 ساڵ برینداربوو.[2]
- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی #مەریوان#، سیمینارێک لە ژێر ناوی زمانی کوردی و جیهانی مودێڕن بۆ دوکتور بەختیار سەججادی سەرۆکی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگەی کوردستان ساز کرد.[6]
$باشووری کوردستان$
- لە #هەولێر# پێشانگای نێودەوڵەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماڵی نمونەیی بە بەشداری 70 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە.[1]
- پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە فراوانەکەی یەکێتی لە تەلاری هونەری لە #سلێمانی# #لەتیف شێخ عومەر# وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند: قۆناغێکی تازە هاتۆتە پێشەوە و یەکێتی قسەی جیاوازی دەبێت. لەتیف شێخ عومەر وتیشی: یەکێتی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان قسەی جیاوازی دەبێت و پێداگری لەسەر بەرنامە گشتگیرییەکەی خۆی دەکات.[3]
- لەناو ئاسایشی ئێزیدخاندا بەشێکی تایبەت کرایەوە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان بە کارکردن کرد.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=پێشانگای نێودەوڵەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماڵی نمونەیی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئاوێسەری بنەڕەتی لە شارەدێی #خورماڵ#-ی سەر بەپارێزگای #هەڵەبجە#، فێستیڤاڵی خواردنی میوە بۆ خوێندکاران بەڕێوەچوو.[2]
- لە کاتی گردبوونەوەیەکدا بۆ ئازادکردنی دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکانی #شیلادزێ# و #دهۆک#، نۆ ئەندامی #نەوەی نوێ# و ڕۆژنامەنووسێک لە دهۆک دەستگیرکران.[4]
- هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ساڵی ڕابردوو هاوسەرەکەی خۆیی کوشتوە.[3]
- دوای تێپەڕبوونی 31 ساڵ بەسەر ونبوونی منداڵێکی هەڵەبجەیی لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ئێوارەی ئەمڕۆ بە کەسوکارە ڕاستەقینەکەی شادبوویەوە. ئه و منداڵەی دۆزراوەتەوە لەلای خێزانە ڕاستەقینەکەی ناوی خەلیل-ه و لە ئێران ناوی محەمەد بووە، لە ئێستادا هاوسەرگیری کردووە و کچێکی هەیە و خوێندنی تەواوکردووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری پزیشکی دادوەریدا.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆتایی شەقامی عەبدولڕەحمان لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە شاری #کەرکووک#، لەلایەن هەواڵگری #حەشدی شەعبی# چاودێری سەرچەتەیەکی داعش کرا، کە پلەی ئەمیرە لەناو داعش و هەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەڵام ئەو چەتەیە تەقەی لە چەکدارانی حەشدی شەعبی کرد و هەڵات و چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #کۆبانێ# دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هۆڵی جاند و هونەر لە شارکە دەستی بەکارەکانی کرد، میوانانی گەنج لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەن، سوریان، فارس، ئەفغان و تورک کە بانگهێشتکراون و بەشدارن لە کۆنفرانسەکەدا. کۆنفرانسەکە بە دروشمی بە پێشەنگایەتی گەنجان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فرەڕەنگ و دیموکراتیک بەڕێوە دەچێت و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182390/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دووەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆبانی=KTML_ImageCaption_End=
- منداڵێکی تەمەن 16 ساڵان بە ناوی عەبدوڵا شیلاش لە کاتێکدا لە گوندی خربەت بەنات-ی ناوچەی #سەرێکانی#ی سەر بە هەرێمی جزیر مەڕەکانی دەلەوەڕاند، مینێکی پێدا تەقییەوە کە پێشتر لە لایەن چەتەکانی #داعش# جێگیر کرابوو. لە ئەنجامی تەقینەوەکە شیلاش برینداربوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەرێکانی کرا. ڕاگەیەنرا بەهۆی سەختیی برینەکەی، ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی #قامیشلۆ#.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا بە ناوی ئووغوور شاکار کە تەمەنی 40 ساڵانە و خەڵکی شاری دێرسم-ی باکووری کوردستانە، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ له بەردەم دادگەی شاری کریفێلد بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# خۆی سووتاند. بە گوێرەی زانیارییەکان، شاکار لە بەردەم دادگە بەنزینی بەخۆیدا کردووە و خۆی سووتاندووە. ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندرووستی ناجێگیرە.[4]
- لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنیی بارەگەی سەربازیی ساریکایا لە ناوچەی پۆڵاتی ئەنقەرە 5 کەس بریندار بوون. وەزارەتی بەرگریی میللی تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، 5 سەرباز بریندار بوون.[4]