ئاژانسی کوردپا: مەئموورانی شارەدایی شاری #بۆکان# دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی وڵاتیان لەو شارە داخست.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵذەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە 12ی بەفرانبار، مەئموورانی شارەداریی شاری بۆکان، کەلوپەلی دەفتەری ئەنجومەنی ژینگەی وڵاتیان لە شاری بۆکان خستووەتەوە دەروە دەرەوە و دایانخستووە.
ئەو کردەوەیەی مەئموورانی شارەداریی لە کاتی کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات ڕووی داوە.
ماوەیەک لەمەوبەر کۆڕی گشتیی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات لە شاری بۆکان لە بەیانییەیەکدا ئاشکرای کرد، فەرمانداریی و شارەداری دەیانهەوێ کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە بێنن.
دوای بڵاوکردنەویە ئەو بەیانییە، ئەنجومەنی سەوزی چیای #مەریوان# ئەو کردەوەیەی فەرمانداریی و شارەداریی بۆکانی مەحکووم کرد.
مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دوو ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەی وڵات بە ناوەکانی حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام لە لایەن دادگای ئینقلابی #ورمێ#وە بە 18 مانگ زیندان مەحکووم کران.
ئەو دوو چالاکەی ژینگەپاریزی ڕێکەوتی 20ی ڕەشەمەی ساڵی 96 لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران و دواتر مانگی خاکەلێوە بە دانانی بارمتەی 50 میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.[1]
#03-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,882 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!