گيرفانی تەسکە دەستی ناچتەوە باغەڵی
بەگۆتەی هەولێريان(بەڕک و باغەر) واتە گيرفان و باغەڵ، باغەليش ئەگەر وشەی گيرفانی لەگەڵ نەبوايە يەکسەر(بەڕک) جێگەی دەگرتەوە بەڵام کورد دەشرێت(پڕی باغەری مەمکە) کەواتە باغەر-باغەڵ-بن باڵ و لاسينگی چەپ و ڕاستی مرۆڤ دەگرێتەوە بەتايبەت کە گيرفانيشی لێ بێت، ئينجا ئەگەر(جۆغەر) يان(سوخمە)تەسک و تەنگ دوورابوو، ئەوا زەحمەتە دەست بردنە بەر باغەڵ و لە گيرفان شت دەرهێنان، ئەمە لايەنە ڕاستەقينەکەی ئەم ئيديۆمەيە، دەربڕينەکەی لێرەدا بۆ مەبەستی(قرچۆک، ڕەزيل و ڕژد و پيسکە) بەکاردەهێنرێت واتە دڵ ودەروونی کراوە و سەخی و دەست کراوە نی يە و قوچاندويەتی بۆيە به و جۆرە کەسە بە کينايەوە دەوترێت(گيرفانی تەسکە دەستی ناچتەوە باغەڵی).
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,242 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!