بۆ ڕای گشتی لە بارەی هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# لە #کەرکووک#.
کەرکووک کە ناوچەی جێ ناکۆکەو بەپێ دەستوری عێراق هیچ ڕێگرییەکی یاسایی بۆ هەڵنەکردنی ئاڵای کوردستان نییە. بەڵام دوای وەفاتی سەرۆک #مام جەلال# ئێمە لە تەواوی بارەگاکانمان ئاڵاکانی (کوردستان و عێراق و یەکێتی)مان داگرت. بەڵام لە ئۆفیس و هۆڵ و شوێنی کۆبوونەوە و بۆنە نیشتمانییەکان ئاڵای کوردستان و یەکێتی شەکاوە بووە.
ئەمڕۆش جارێکی تر بە فەڕمی ئاڵای کوردستان و عێراق و یەکێتی لە سەڕ بارەگاکان دانرانەوە وەک کارێکی ئاسایی و یاسایی...
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکووک
#08-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,470 car hatiye dîtin