ئاشتی پشیلە مشکە
ئەگەر بۆ مرۆڤ (ئاشتی پڕتەبەقەی ماڵ) بێت بۆ بۆ گیانەوەری وەک (پشیلە) مشک هێما و ڕەمزی ئاشتی نەبێت، مرۆڤ کە برسی بوو ئەوەندەی پێی بکرێت لە خۆراک دەگەڕێت و هەندێک مرۆڤیش وەک دڕەندەش پێویست بکات بەدەستی دەهێنن ئەوە لە کاتی قات و قڕی و گرانی و نەبوونی سەختدا لەلایەکی تریشەوە لە کاتی ئارامی و شێنەیی دا خێزان ئەگەر سامان و ماڵی نەبێت پڕدەبێت لە دەنگەدەنگ و ژاوەژاو و ناتەبایی و ناڕەزایی بە پێچەوانەشەوە ماڵ و سامان و پارە ئەو نارەزاییانە زۆر کەم دەکەنەوە تامایەی بەرقەراربوونی ئاشتی، سەبارەت بەپشیلەش ئەگەر مشکی لەمشە بێت ئەوا دڕندەیی و گەڕۆکی و مڕەمڕە و سمرخ سمرخی لەکۆڵ دەبێتەوە و کەمترین شەڕە پشیلە ڕوودەدات هەر بۆیە ئەو حاڵەی پشیلە بووە بەئیدیۆم و جێگەی تەبەقەی پڕئاشتی ماڵەی گرتووەتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,736 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!