دواڕۆژ، هانا #چۆمان#ی
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەریم لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای #هەولێر#، بڕیاردراوە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ ڕێگای هەولێر – #کۆیە# و پردی سماقۆڵی و دۆڵی سماقۆڵی تەرخانبکرێت.
نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 20 کانوونی دووەمی 2019 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی کێشەکانی ڕێگای هەوڵێر- کۆیە سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە (دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ)مان کرد.
راشیگەیاند: لەپاڵ کارکردن لە پرۆژەی جووسایدی هەولێر- کۆیە، بڕیاریانداوە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕێگای کۆنی کۆیەش نۆژەن بکرێتەوە.
عوزێری وتیشی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە باسی لەوەکرد وەک پلانی یەکەم تا کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە بڕیاریانداوە ڕێگای کۆنی کۆیە فراوان بکرێت لە حەوت مەتر بۆ نۆ مەتر، تا بەفر و بارەنەکە کۆتایی دێت، دواتر کار لە جووت سایدی هەولێر - کۆیە دەستپێدەکات و تا کۆتاییهاتنی پرۆژەکە بەردەوام دەبێت و پارەشی بۆ تەرخان دەکرێت.
لەبارەی بڕی پارەکەوە وتی: نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- کۆیە بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنیداوە کە ڕێگای هەولێر – مەخمور و ڕێگای نزیگ گوندی منارە و چوارڕیانی #دیبەگە#ش چاک بکرێت و پارەی بۆ تەرخانبکرێت.[1]
#20-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,547 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!