لە بەیاننامەیەکدا تەڤگەری ئازادیی لە بادینان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سنووری دێرەلووک شەرمەزار دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، تەنها لە سنووری #ئامێدی# سەر بە پارێزگای #دهۆک#، دەوڵەتی تورک 23 هاوڵاتی مەدەنیی کۆمەڵکوژ کردووە.
دەربارەی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە دێرلووک-ی سەر بە پارێزگای دهۆک لە 23ی ئەم مانگەدا، کە لە ئەنجامیدا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و دووانی دیکەش بێسەوشوێنن، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-هەرێمی بادینان، لە بەیاننامەیەدا هەڵوێستی خۆی پیشاندا و هێرشەکانی شەرمەزار کرد.
لە بەیاننامەکەدا وێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان، تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاندووە:ئێمە وەکو دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان- هەرێمی بادینان، هێرشی دەوڵەتی تورک-ی داگیرکەر لەسەر گەلەکەمان لە بادینان شەرمەزار دەکەین، کە تائێستا تەنها لە سنووری ئامێدی 23 هاوڵاتی مەدەنییان شەهید کردووەو چەندینیشیان بریندار کردووە.
دەربارەی کۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی دێرەلووک لە 23ی ئەم مانگەدا، تەڤگەری ئازادیی لە بادینان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە بادینان چیتر بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک دابنێن.[1]
#26-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,414 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!