بڕیارەکانی #وەزارەتی ناوخۆ#:
1- داماڵینی گشت چەک و تەقەمەنی جگە لە دەمانچە و کلاشینکۆف.
2- دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەکە بێ مۆڵەتانەی کە لەلایەن هاووڵاتیان هەڵدەگیرێت و گرتنەبەری ڕێکاری یاسیی بەرامبەریان.
3- لە سەنتەری هەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس و ئاسایش بنکەی کۆکردنەوەی ئەو چەکانەی ڕادەست دەکرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت کۆدەکرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە جەرد دەکرێن و ڕادەستی #وەزارەتی پێشمەرگە# دەکرێن.
4- لە ڕێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداری گشت هاووڵاتیان دەکرێت ئەوانەی دەمانچە و کلاشینکۆفی بێ مۆڵەتی هەیە لەو بنکانە تۆماری بکەن و ئەو چەکانەی کە لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژەی پێکراوە ڕادەستی بکەن.
5- ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونی کاری پێدەکرێت بۆ ماوەی 6 مانگ.
#10-02-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,422 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!