نووسینی: قانع خورشید
وەرگێڕانی لە فارسیەوە : عەلی حسێن
ئەبو حامدی غەزالی یەکێکە لە مەزنترین بیریارانی مێژووی مرۆیی، کە خاوەن کەسایەتییەکی زانستی و هیزری و خاوەن کاریگەری چەند ڕەهەندییە.
لە زۆرێک لە زانستە مرۆیی و ئیسلامیەکاندا، توانستێکی بەرچاوی هەبووە و بەشی زۆری بۆ چوونەکانی بەهۆی دەگمەن بوونیانەوە قاڵە و هەرایان ناوەتەوە.
یەکێکە لەو بابەتانەش کە ڕا و بۆچوونی خۆی تیادا خستۆتە ڕوو زانستی_کەلامە، لە هەندێک شوێندا، لە هەندێک جێگەدا کەلامی بە تاقە زانستی ڕەسەن داناوە و زاستەکانی تری لە پاش ئەم دێن و پاشکۆی ئەمن وە لە جێگایەکی تردا زانستی کەلامی بە زانستێکی گەوهەرین دانوە و پێیی وابووە کەلام نە زانستێکی دینییە نە دنیایی، کاریگەری ئەم لەسەر بابەتەکانی ئەم زانستە و زانایانی پسپۆڕ تیایدا بۆ توێژەران ئاشکرایە، بەڵام ڕای خاوەن زانستان لەسەر جۆر و چۆنیەتی ئەم کاریگەرییە جیاوازە، هەندێک لەو بڕوایەدان کە غەزالی ڕێبازێکی کەلامیی نوێی بنیاد ناوە و لەبەرامبەردا زۆرینەی بیرمەندان ئەمەیان ڕەت کردۆتەوە و دانیان بەوەدا ناوە، غەزالی پێکهاتەی کەلامی ئەشعەری نوێ کردۆتەوە.
وە هەڵسەنگاندن و بۆچوونی زانایانی دوای خۆی لەسەر غەزالی، ڕێک وەکوو ڕای غەزالی سەبارەت بە کەلام جیاواز و دژ بەیەکن.
هەندێک لە زانایانی بواری فەرموودە لەو بڕوایەدانفیگە، غەزالی بابەتە کەلامییەکانی فەلسەفاندووە و هەندێک لە فەلسەفە زانان دەڵێن ئەو بابەتە کەلامییەکانی لە ڕێ و ڕەوتی فەلسەفی و عەقڵی دوور و لە ڕێی سۆفیان و ئاماژەکانی عاریفان نزیک کردووەتەوە، هەندێکی تر لە لێکۆڵەرەوان جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوان فەلسەفە گەرایی و سۆفیگەرایی غەزالیدا نابینن و پێیان وایە، ئەم دوو لایەنە لە هزر و ئەندێشەی کەسایەتیی لەو جۆرەدا یارمەتیدەری یەکتر بوونە، پرسی سەرەکی ئەم نووسینە دوو خاڵە ::
خاڵی یەکەم ئایا غەزالی یەک بۆچوونی لەسەر زانستی کەلام هەیە یاخود بۆچوون گەلی جیاواز گەر ئەگەری دووەمیان ڕاست بێت هۆکاری جیاوازی ڕایەکانی چی بووە..!؟
خاڵی دووەم ئایا غەزالی کراسی فەلسەفەی کردووەتە بەر زانستی کەلامدا یان پۆشاکی تەسەوفی پێ پۆشیوە..!؟ [1]