بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، لەئەنجامیی تەقینەوەیەکدا لەباب 5چەتەکوژران و6چەتەی تریش برینداربوون.
لەراگەیەنراوەکەداهاتووە، ئەوتەقینەوە لەچوارچیوەی چالاکی تۆڵەسەندنەوە لەدژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکیا لە#عەفرین#، ئیدلب، عەزاز وهەرێمەکانی باکووری سووریا ئەنجامدراوە و ئاشکرای کردووە:
هێزەکانی ئێمە ڕۆژی 5ی ئاداری 2019 لە شاری باب مۆتۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراویان بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی تورکیا تەقاندەوە، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 5چەتەکوژران و6چەتەی تریش برینداربوون.
ماوەیەک پیش ئیستا ئێمە خەڵکی مەدەنی-مان ئاگادارکردبووەوە کە خۆیان لەبارەگا وشوێنی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دووربگرن، چوونکە هەرکۆبوونەوێکی چەتەکان دەکرێنە ئامانج.
هەروەها چەتەکان ئاگاداردەکەینەوە کە لەخاکی پیرۆزی ئێمە دەربکەون یان دەخرێنە ژێرخاک.
ئێمەوەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، دووپاتی دەکەینەوە کە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران بۆیەک چرکەش ناوەستێت.[1]
#05-03-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,211 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!