وجاغ کوێر جەرگی ناسوتێ
وتراويشە(چيت هەبێت ئەوەت دەڕوات يان دەچێت يان دەمرێت) وجاغ کوێر کە هيچ نەوەيەکی کوڕ يان کچی نەبێت چۆن جەرگی دەسوتێت، وجاغ کوێر به و کەسە دەوترێت کە مناڵی نەبێت چ کيژ چ کوڕ، وەک کانياوەک زايمان و سەرچاوەکەی چکی کردبێت دەوترێت(کوێر) بۆتەوە، ئيتر ئه و وجاغ کوێريە بووە بە ئيديۆم و بەمەبەست بەکاردێت بۆ يەکێک هيچی نەبێت چی دەفەوتێت هەڵبەت هيچ، ئيتر ئه و کەسە سامانی نەبێ يان خانووی نەبێت يان منداڵ و مەڕوماڵات و تاد ئەوا کەسێکی ڕووتەڵەيە و خەم لە هيچ ناخوا چونکە هيچی نی يە لە دەستی بدات هەر بۆيە کورد به و جۆرە کەسانە دەڵێت(وجاغ کوێر جەرگی ناسوتێ).
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 938 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!