ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: (لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان 12ی ئادار\21ی ڕەشەمە کاتژمێر 15، هەروەها 13ی ئادار\22ی ڕەشەمە کاتژمێر 7 لە دژی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەربازگەی کۆرجان-ی گردی کرێ کۆرێ 2 چالاکییان ئەنجام دا. لە هەردوو چالاکییەکەدا 2 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دواتر بە چەکی قورس دەستڕێژی لە دەوروبەر کرد.)
هەپەگە ڕاشیگەیاند، (13ی ئادار\22ی ڕەشەمە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کاتژمێر 14 گوندی فلەها-ی هەرێمی زێ؛ کاتژمێر 16 ناوچەی چەمانکێی هەرێمی گارا-ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.)[1]
#14-03-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,998 car hatiye dîtin