وریا عومەر عەلی
لە ڕێکەوتی (27-01-1990) لە ئۆردوگای (نەسر/نصر) سەرکەوتن، لە قەزای شارەزوور لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەوێ تەواوکردووە، پاشان کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی ئینگلیزی، لە زانکۆی گەرمیان تەواوکردووە. تاکو ئێستا (2022)چەند کتێبێکی نووسیوە و وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی، لە وانە:
1. # 365رۆژ لەگەڵ قورئان#
2. #ئامانجی ژیان#
3. #ئایە قورئان وتەی خوایە؟#
4. #بازبدە#
5. #باڵندە دڕکاوییەکان#
6. #بۆچوونی ئیسلام دەربارەی تیرۆریزم و جیهاد#
7. #تەنیا یەک ڕۆژی تر 2#
8. #چیرۆکەکانی کانتەربێری#
9. #دارستانە باراناوییە سیحراوییەکە#
10. #هەلور بلور#
11. #وەڵامی پرسیارە باوەکان#
12- #دڵت بژێنەوە#
هاوکات زیاتر لە بیست فیلمی وەرگێڕاوە و ژێرنووس کردووە. ئێستا مامۆستایە لە پەروەردەی شارەزوور [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,693 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!