پێنجوێنی: من پێنجوێنیم و لە پێنجوێن لە دایکبووم، لە ساڵی 1930، خوێندنی سەرەتاییم لەوێ دەستپێکرد، لە پۆلی دووەم دا سەرکەوتوو نەبووم، مزگەوتیش لە خوێندنگەکەوە نزیک بوو، چووم جزمێ قورئانم کڕی بە (20) فلس، هاتمە لای مامۆستا کە وانەی قورئانی پیرۆزم پێ بڵێ و ئەویش تا سوورەتی (والفجر) قورئانی پێگوتم، دوای ئەوە مامۆستایەک هەبوو گوێی لێدەگرتم کە بخوێنمەوە، لە (الفجر)ەوە تا کۆتایی قورئان خۆم دەمخوێندەوە و مامۆستاش گوێی بۆ دەگرتم و بەو شێوەیە قورئانم خەتم کرد.
ئینجا مەلایەک هەبوو مامۆستا مەلا ئیسماعیل عەبدولرحمان، دوو کوڕی هەبوو، موحەممەد و سابیر. لەگەڵ ئەواندا ڕێککەوتم، موحەممەد دەرسی (تەسریفی زنجانی) بە من بڵێ و منیش لە بەرم دەکرد و لەکاتی گەڕانەوەدا دووبارەم دەکردەوە، هەندێ مناڵ و عائیلە کە بەو شێوەیە بینیومیان، گوتبوویان: ئەو کوڕەی مەحموودی حاجی موستەفا تێکچووە و لەڕێگە لەبەر خۆیەوە قسە دەکات!
ئیتر (تەسریفی زنجانی)م تەواوکرد، عەوامیلم خوێند، پاشان کە ئەوانەم تەواوکرد چووم بۆ شێخەڵمارێن، بەردەوام بووم لە دەرس خوێندن و دەستمکرد بە خوێندنی (سیوتی).
لە ساڵی 1994ەوە لە وڵاتی قەتەر نیشتەجێم، لەوێ لەمزگەوت خەریکی دەرس گوتنەوە بووم بەتایبەت (جمع الجوامع).
لە میسریش بڕوانامەی دکتۆرام بەدەستهێنا و دکتۆر عەلی قەرەداغی ئامادەی گفتوگۆی دکتۆراکەم بوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,489 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!