هەڤاڵانی هێژا؛
لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەی بەشداریی مانگرتن لە خواردن و ڕۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەی ئەو لێدوان و ڕوونکردنەوە بەرفراوانەی، کە 2 پارێزەری من پێتانی ڕادەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایی بە چالاکییەکەتان بهێنن.
بە ڕوونی و بە سادەیی ئەوە ڕادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من ڕوونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم.
بە تایبەتی ڕایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە ئیرادەیەکی پێویستەوە لەگەڵم بن و ڕێ بکەن.
بە پێشکەشکردنی خۆشەویستی و سڵاوی بێکۆتایی.
22ی ئایاری 2019 / 1ی جۆزەردان
زیندانی ئیمرالی
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#
#22-05-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,480 car hatiye dîtin