ڕێباز مستەفا
نووسینی:جۆرجی زێدان
وەرگێڕی فارسی: محەمەد عەلی شیرازی
چاپی یەکەم:2004 سلێمانی
0
ئەم کتێبە کە220 لاپەڕەیە و ڕۆمانێکی مێژووییە، جۆرجی زێدان نووسەر و ئەدیبی ناوداری لوبنانی، ئەو ماوەیەی کە سەڵاحەدینی ئەیوبی و بنەماڵەکەی لەمیسر جێگیر دەبن و دەوڵەتی فاتیمیی شیعە لەو وڵاتە لەنێو دەبەن لەجێیدا دەوڵەتی ئەیوبی دادەمەزرێنن باس دەکات و لەگەڵ چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی ئەڤینداریی کوڕە کوردێک لە سەربازانی سەڵاحەدین بە ناوی عیمادەدین لەگەڵ مەلەک خانمی خوشکی عازدی دوا خەلیفەی فاتیمی تێکەڵکێش دەکات و چێژێکی ئەدەبیی زۆر جوان بە نووسینەکەی دەبەخشێت.
ڕەنگە خوێنەران پێیان سەیر بێت کە لەنێو ئەو هەموو کتێبە پێویستانەی کە دەبێ بکرێنە کوردی، چما من ئەم کتێبەم هەڵبژاردووە و کردوومەتە کوردی، لە ڕاستیشدا پرسیارەکەیان زۆر بەجێیە، چونکە سەڵاحەدین ئەگەرچی کورد بووە و لە بنەماڵەیەکی ناوداری کوردستانە، بەڵام هیچ شتێکی بۆ گەلەکەی نەکردووە، من ئەم کتێبەم زیاتر وەک ئەمەکداریێک بۆ نووسەرەکەی واتە جۆرجی زێدان وەرگێڕاوە، چونکە ناوبراو نووسەرێکی ناوداری عەرەب زمانە و بە ئاشکرا و ڕاشکاوییەوە لایەنگریی کورد دەکات و ئەم کتێبەشی هەر وەک بیانووێک بۆ ئەو مەبەستە نووسیوە. بۆ بەبیرهێنانەوەش، یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی واتە ڕۆژنامەی کوردستان کە لە قاهیرە لەلایەن میقداد بەدرخانەوە دەرچووە لە چاپخانەی ئەهالی کە هیی جۆرجی زێدان بووە لە چاپ دراوە.
جگە لەوەش بمانەوێ یان نا سەڵاحەدین و بنەماڵەی ئەیوبی بەشێکن لە مێژووی گەلەکەمان و لە هەر کوێیەک ناویان بهێت ناوی کوردیش دێت، بۆیە بە پێویستم زانی بیکەمە کوردی و هیوادارم بمتوانی بێت خزمەتێک بە خۆێنەران و کتێبخانەی کوردی بکەم. [1]
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,918 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!