لەکاتێکدا بەتوندی ئیدانەی پەلامارە دوژمنکارییەکەی دوێنێ شەوی شاری #کەرکووک# دەکەین کە لە ڕێگەی زنجیرەیەک تەقینەوەی خوێناویەوە هاووڵاتییانی بێدیفاعیان کردە ئامانج کە سەرقاڵی ئامادەکاری و پێشوازی بوون لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەوپەڕی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و داواکارین لە یەزدانی مەزن تا بەبەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هەرچی زووتریشە شیفای بەپەلە بۆ برینداران بنێرێ.
هەر لێرەوە داوا دەکەین ڕێکارە ئەمنیەکان توندتر بکرێن و پلانی ئەمنی تۆکمەتر دابڕێژرێت تا ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە کە دەیەوێت دۆخی شارەکەمان بشێوێنێت و ژیانی دانشتوانەکەی بکاتە ئامانج.
هەروەک داواش دەکەین کە پێداچوونەوەی جدی بکرێت بە پلان و بەرنامە ئەمنیە ئامادەکراوەکان لە پارێزگاکەدا، هەروەها کاربکرێت بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکان و گرنگی کاردنی هاوبەش و پێکەوەیی ئەویش بەئامانجی دوورخستنەوە و لەناوبردنی هەردەستێک کە دەیەوێت ترس و تۆقاندن لە نێو دانیشتوانی شارە خۆشەویستەکەمان بڵاوبکاتەوە.
جارێکی تر داوا لە یەزدانی مەزن دەکەین لەم مانگە پیرۆزەدا لە شەهیدەکان خۆشبێت و هەرچی زووە شیفای بەپەلە بۆ برینداران بنێرێ.
مەڵبەندی کەرکووکی ی.ن.ک
#31-05-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,390 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!