(دەستەی خەڵاتی گەل) زانا #کورد#ەکەی بواری بیرکاری خەڵات دەکات، خەڵاتەکە گوزارشت لەگەلی کورد دەکات
ڕۆژی شەممە 29/6/2019 لە هۆڵی سەرۆکی شارەوانی (کینزیگتن تاون هۆڵ) لە لەندەن، ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت کە تیایدا دەستەی خەڵاتی گەل، زانای بواری بیرکاری کۆچەر بیرکار خەڵات دەکات کە گوزارشتە لە گەلی کورد.
دەستەی خەڵاتی گەل خۆبەخشانە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکەن و ئەندامەکانی پیشەی جیاوازیان هەیە، کە گوزارشتە لە #کوردستان#ی گەورە، بە ئامانجی دروستکردنی کلتوری خۆشەویستی و پێکەوەژیان، ساڵانە ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە داهێنان دەکەن لەبوارە جیاوازەکاندا دەستەی خەڵاتی گەل وادەڵێت.
ئەمساڵ دەستەکە خەڵاتی ئاڵتونی دەبەخشێتە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کەتوانیویەتی ببێتە جێگای شانازی بۆ گەلی کورد، ئەویش دوای وەرگرتنی خەڵاتی (فیڵدس) لە ساڵی 2018 لەبواری ماتماتیک.
ئەندامانی دەستەی خەڵاتی گەل :
شێرزاد حەسەن، سیمین چایچی، چیا زەنگەنە، شەهێن سابیر، زیرەک میرە، ئاکۆ غەریب و مومتاز حەیدەری.[1]