نووسەر و چالاکون، کازم ئەحمەد سەدرەدین (کازم جەباری)، لەدایکبووی ساڵی (1988)ی ناوچەی (جەباری)یە، کوڕی ئەحمەد سەدرەدینی ئەنفالکراوە.
دەرچووی بەشی (جوگرافیای زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی پەروەردەی کەلار)ە، بۆ ساڵی خویندنی (2011 بۆ 2012).
لە ساڵی (2004) دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی، وەک پەیامنێر، لەبوارەکانی میدیای (بینراو، بیستراو، نووسراو)، کاریکردووە.
بابەت و وتارو لێکۆڵینەوەی لەچەندین گۆڤارو ڕۆژنامە بڵاوبۆتەوە، وەک دەستەی نووسەران لە ڕۆژنامەی (داهێنان)، کە ڕۆژنامەیەکی قوتابی و خوێندکاری بووە،
هەروەها ساڵنامەی (ئەنفالنامە) کە تایبەت بووە بە ئەنفال، کاریکردووە، ئێستاش توێژەرو دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ئەنفالناسی)یە، کە تایبەتە بە توێژینەوە لەسەر ئەنفال و جینۆساید.
خاوەنی لیکۆڵینەوەیەکی زانستیە بەنێوی (جوگرافیای کەلتووری ناوچەی جەباری)، لە ساڵی (2013)، لە دوتوێی کتێبێکدا چاپکراو بڵاوکراوەتەوە.
لە ساڵی (2012)وە، وەک مامۆستا وانە دەڵێتەوە.
خێزاندارەو ئێستا (2019)باوکی کچێکە بە ناوی (پەریا)
دوو کتێبی تری ئامادەیە بۆ چاپ
1. کتێبی شیعری (جەنگساز)، کتێبێک تایبەت بە شیعر.
2. کتێبێکی تایبەت بەکارە ڕۆژنامەوانییەکانی نووسەر، بەناوی (نەشتەرگەرییەکە، کەی تەواو دەبێت !)، کۆمەڵە وتار و کۆ دیدار.
ئەوەش زیاد بکە،
ساڵی 2019 توێژینەوەیەکی بەناوی لەپەراوێزی ئەنفالی سێدا، گوندی کوڵەبان بە نموونە لە شێوەی کتێب لە چاپدایە.[1][2]