$باکووری کوردستان$
- لە شاری #وان# و لە 8 ناوچەی سەر بە شاری وان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و 17 کەسیان دەستگیر کرد. هاوکات هاوسەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە – ESP) شاهین توموکلو-ش لەناو دەستگیرکراوەکاندایە.[1]
$باشووری کوردستان$
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 15:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی خالەتا-ی سەر بە شارەدێێ چەمانکێ-ی سنوری شارۆچکەی #ئامێدی#-یان لەپارێزگای #دهۆک# بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە ئاگرلە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/362602/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خانەقین، لە مەراسیمی عاشورادا 80 کەس خۆیان بریندار کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خانەقین، لە مەراسیمی عاشورادا 80 کەس خۆیان بریندار کرد=KTML_ImageCaption_End=
- جێگری سکرتێر و 6 ئەندامی جڤاتی گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# بەهۆی ناڕەزاییان لە ئەدای بزووتنەوەکە دەستیان لەکارکێشایەوە. ناوی ئه و ئەندامانەی جڤاتی گشتی گۆڕان کە دەستیان لە جڤاتی گشتی و ئەندامێتی بزووتنەوەی گۆڕان کێشاوەتەوە. 1- مامۆستا. ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤات 2- پڕۆفیسۆر د.عەلی تاهیر 3- دکتۆر.شەریف قادر لە #تەقتەق# 4- دکتۆر.سابیر ئیسماعیل لە #هەولێر# 5- حەیدەر حەسەن شوان لە #کۆیە# 6- ئاوات بەهادین محەمەد لە #سلێمانی# 7- عادل کاکەیی لە #کەرکووک#.[2]
- لە مەراسیمی عاشورادا لە #خانەقین# 80 کەس بە قەمە خۆیان بریندارکردووە و 10 کەسیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە خۆیان وەک' پۆلیسی سەربازی' بەناودەکەن، لەگەل دەزگەی هەواڵگری تورکیا هەڵیانکوتایەسەرچەند ماڵی گوندی کەفەرسەفرێ-ی ناوچەی جندرێسی #عەفرین# و دوای گەڕان لە ناوگوندەکەدا 7 کەسیان ڕفاند کە ناوەکانیان بەم شێوەیە: خەلیل مووراد، خەلیل محەمەد، برمێجێ، خورشید محەمەد، شەرەفەدین عەلوش و عەلی خەلیل.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,816 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!