#مەسعود بارزانی#، لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سوریا و هەڵوێستی دۆناڵد ترامپ پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافی خۆیانەوە بوون و خوێنی کوردیش زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا ڕایگەیاند ئێمە لەو شەڕە بێمانا و بێ کۆتاییە دێینە دەرەوە، کوردیش بەبێ بەرامبەر شەڕی نەکردووە، دنیایەک پارە و چەکمان پێداون.
لەبەرامبەر ئەوەدا ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پەیامێکی بۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نارد کە تێیدا دەڵێ بەڕێز سەرۆک ترامپ، تکایە بزانە کە خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافی خۆیانەوە بوون پێشمەرگە #داعش#ی تێکشکاند، هەروەها هاوبەشێکی کاریگەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرن، خوێنی کوردان زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە. سوپاس[1].
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,953 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!