سیناتۆرێکی گەورەی کۆماری دەڵێت ئەگەر تورکیا بچێتەوە ناو سوریا ئەوا دەبێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باجێکی گەورە بدات.
سیناتۆر لیندزی گراهام ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی:
ئەگەر ئەو هەواڵانە ڕاستبن تورکیا چووەتە ناوە باکوری سوریا، ئەوا کارەسات بەڕێوەیە.
نوێژ و نزامان بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان ئەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بەبێ شەرمانە پشتی لێکردن. ئەم هەنگاوەی تورکیا سەرهەڵدانەوەی #داعش#ی لێدەکەوێتەوە.
لە کۆنگرێس هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی ئەردۆغان باجێکی گەورە بدات.
داوا لە سەرۆک ترامپ دەکەم هەڵوێستی بگوڕێت چونکە هێشتا کات ماوە بۆ گەڕاندنەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام کە سوودی هەبوو.[1]
#2019-10-08#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,100 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!