بە ڕێزان خوشک وبرا کاکە ییە کانمان
سڵاوتان لێ بێت..
بە بۆنە ی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی خوشک و برایانی کاکەیی، گە ڕمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دە کە م و هیوای جە ژنێکی پڕ خۆشیتان بۆ دە خوازم.
خوشک برا کاکە ییە کانمان بە شێکی ڕە سە ن ودانە بڕاوی کۆمە ڵگاکە مانن، هە میشە ڕۆڵێکی بە ڕچاویشیان هە بووە لە خە بات و تێکۆشانی نە تە وە کە مان وقوربانییە کی زۆریشیان لە پێناو مافە کانی گە لی کورد داوە کە ئە مە ش جێگە ی شانازی و پێزانینی هە موو لایە کمانە و لەم ساڵانەی دواییشدا بە داخە وە کەوتنە بەر ڕقی ڕەشی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#.
کاکە ییە کان لە کوردستان، مافی خۆیانە وەک هەموو پێکهاتە ڕەنگاوڕەنگەکانی کۆمەڵگاکەمان داب ونەریتی خۆیان بەوپەڕی ئازادییەوە بەجێ بهێنن و ئێمە ش لە حکومە تی هە ڕێم ئە ڕکی سە ڕشانمانە زە مینە یان بۆ لە بار بکە ین و مافەکانیان بپارێزین.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دە کە م و هیوام وایە لە م جە ژنە دا ئاوات و خۆزگە کانتان بێتە دی.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
#09-01-2020#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,763 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!